دەستەی کەشناسی...لە ڕۆژی یەكشەممەوە پلەكانی گەرما بەرز دەبێتە

ناوخۆ
  • 25-08-2022, 11:55
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق  کەشوهەوای وڵاتەکەی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لە هەمان کاتدا پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات لە یەکشەممەی داهاتووەوە دەستپێدەکات.
     لە راگەیەندراوەێكی دەستەی کەشناسی کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژە بەوە کراوە "کەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ هەینی، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت هاوکات کەشوهەوای ناوچەکانی باکور ساماڵ  دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، و پلەکانی گەرما لە بەشی ناوەڕاست و باشوور نزیک دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو،  لە ڕۆژی پێشوو لە بەشی باکووری وڵات گۆڕاوە.
     لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "کەش و هەوای ڕۆژی شەممە ساماڵ  دەبێت، پلەکانی گەرماش لە ڕۆژی پێشوو نزیکن لە سەرتاسەری وڵات".
     وە ئاماژەی بەوەشکرد، "کەش و هەوای ڕۆژی یەکشەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور ساماڵ  دەبێت، هاوکات کەشوهەوای ناوچەکانی باشوور ساماڵ  دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، هاوکات پلەکانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە بەشی ناوەڕاست و باشوور کەمێک بەرز دەبنەوە، هەروەها". لە بەشی باکووری وڵاتەکە نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو”.
     ئاماژەی بەوەشکردووە، "کەش و هەوای وڵات بۆ دووشەممەی داهاتوو ڕوون دەبێتەوە، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە لە چاو ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا".
     لە خوارەوە بارودۆخی کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو دەخەینەڕوو، بەپێی ئەوەی لەلایەن دەسەڵاتی کەشناسی بڵاویکردووەتەوە: