ڕافیدەین وەجبەیەكی نوێی لە پێشینەکانی خانەنشینان خستنەبازاڕی

ناوخۆ
  • 25-08-2022, 11:54
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ پێنجشەممە بانکی ڕافیدەین خستنەبازاڕی وەجبەیەكی نوێی لە پێشینەکانی خانەنشینان ڕاگەیاند.
     نوسینگەی راگەیاندنی بانکی ڕافیدەین لە راگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە ئاماژەی بەوەكردووە، "وەجبەیەكی نوێ لە پێشینەكانی خانەنشینانەوە دەستیپێكرد، كە لە 5 ملیۆن دینارەوە دەست پێدەكات بۆ 25 ملیۆن دینار، دوای تەواوكردنی سەرجەم رێكارەكانی بەخشین بەپێی ئەو بڕە پارەیەلەگەڵ کۆنتڕۆڵ و ڕێنماییەکان."
      ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "داواكاری بۆ پێشینەكان لەڕێگەی ئەو لقانەی بانكەوەیە كە لە بەغدا و پارێزگاكاندا بڵاوبوونەتەوە".
     جەختیشی لەوە کردەوە کە "هێشتا لقەکان بەردەوامن لە وەرگرتنی داواکاری بۆ مامەڵەکردن بۆ بەرزکردنەوەی پێشینە بۆ فەرمانبەران، گرێبەستەکان، ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینان".