میسان - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدراڵی میسان پشتڕاستی كردەوە كە هیچ فەرمانێكی دەستگیركردنی دادوەری لە دژی بلۆگەرەكان لە سۆشیال میدیا دەرنەكردووە.
سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدراڵی میسان لە بەیاننامەیەكی كورتدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA) كەوتووە ڕایگەیاندووە :دادگاكانی لێكۆڵینەوە لە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی فیدراڵی میسان هیچ فەرمانی دەستگیركردنی دادوەرییان لە سۆشیال میدیا دەرنەكردووە لە دژی بلۆگەرەكان.