بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە بانكی رافیدەین هۆشداری دا بەو لایەنانەی كە هەوڵی تێكدانی چالاكییەكانی دەدەن و كاریگەرییان لەسەر كارەكانی ڕۆژانەی هەیە.
نوسینگەی راگەیاندنی بانكەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) كەوتووە ئاماژەی بەوەكردووە ئەوەی لە رێگەی میدیاكانی هەواڵ و زانیارییەوە بڵاودەكرێتەوە، ئامانج لێی بەلاڕێدابردنی رای گشتی و كاریگەریكردنە لەسەر چالاكییە بەردەوامەكانی لە خزمەتی هاووڵاتیاندا، هەروەها كاریگەری لەسەر ئاستی متمانەی كڕیاران بەم دامەزراوە داراییە بەناوبانگە هەیە، كە یەكێكە لە پایەكانی كەرتی بانكی حكومەت و خزمەتگوزارییەكانیان پێشكەش بە چینە جیاوازەكانی هاوڵاتیان دەكات.
بانكەكە پشتڕاستی كردەوە بەپێی راگەیەندراوەكە هەوڵی ماندوونەناسانەی خۆی بۆ پەرەپێدانی ئەو خزمەتگوزارییانە بۆ بەرژەوەندی هەمووان، لەگەڵ جددیەتی وەزارەتی دارایی و ئیدارەی ئێستا بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفت و ئاستەنگانەی كە رێگرن لە ئەركەكان و كارەكانی بانكەكە بەپێی چوارچێوەی یاسایی دروست.
لە راگەیەندراوەكەدا داوا لە میدیاكان كراوە كە لە هەواڵەكاندا بڵاودەكرێتەوە وردبین بن و نەكرێنە ناو دەنگۆ و هەوڵی بێ ئومێدەوە كە هەندێك هەوڵی بەدەستهێنانی دەدەن و هەوڵی تێكەڵكردنی رای گشتی دەدەن بۆ ئەوەی زیان بە بەرژەوەندی گشتی بگەیەنن.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : دەرگای بانك و فەرمانگەی ڕاگەیاندن كراوەن بۆ زانینی ڕاستییەكانی بابەتەكان و ئاگاداركردنەوەی ڕای گشتی لێیان.