بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە دەستەی بەندەرەكانی سنوور لەگەڵ سەندیكای دەرمانسازان ڕێككەوتن بۆ ئەنجامدانی كۆنفرانسێكی فراوانتر لەسەر مەلەفی قاچاخچێتی دەرمان.
دەستەی بەندەرەكان لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە ئاماژەی بەوە كردووە ئەمڕۆ سەرۆكی دەستەكە لیوا عومەر عەدنان ئەلوائیلی سەردانی كردووە، بە یاوەری شاندێكی فەرمانگەی ئۆپەراسیۆن و پلانەكان نەقیبی دەرمانسازەكانی عێراق مستەفا ئەلهیتی لە بارەگای سەندیكاكە، ئاماژەی بەوەدا كە رێگاكانی نەهێشتنی ئۆپەراسیۆنەكانی قاچاخ تاوتوێ كران و دەرمان و پێداویستی پزیشكی.
ئاماژەی بەوەشكرد : پرۆسەی كۆنتڕۆڵكردنی مەلەفی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان تاوتوێكرا، هەروەها باس لە ڕێگاكانی نەهێشتنی ئۆپەراسیۆنەكانی قاچاخ كرا.
ئەلوائیلی پشتڕاستی كردەوە : بەپێی راگەیەندراوەكە كە دەستەی بەندەرەكانی سنوور هەوڵی زۆر دەدات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئۆپەراسیۆنەكانی قاچاخكردنی ماددە هۆشبەرەكان و دەستبەسەرداگرتنی ئەوانەی بەسەرچووە، لە هەنگاوێكدا بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەم فایلە مەترسیدارە چونكە پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ ژیانی هاوڵاتیاندا هەیە، ئاماژە بەوە دەكات كە چەندین دەستبەسەرداگرتن هەیە كە لەلایەن كادیرەكانمانەوە جێبەجێ كراوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەڵای قاچاخ.
لای خۆیەوە ئەلهیتی دووپاتی كردەوە كە بەقاچاخبردنی دەرمانی ماوەبەسەرچوو یاخود خەریكە ماوەبەسەرچوون كاریگەری زۆری لەسەر دۆخی تەندروستی وڵاتەكە هەیە و زۆربەیان لە رێگەی بەندەر و دەروازە نافەرمییەكانەوە دەچنە ژوورەوە، جەختیشیكردەوە لەسەر پێویستی چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەمە.
جەختیشی كردەوە : پێویستی چاودێریكردنی كاری فرۆشگاكان و دەرمانخانەكان بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی ڕێكارەكانی دابینكردنی دەرمانی تاقیكراوی كە گونجاوە بۆ بەكارهێنانی مرۆڤـ.
بەپێی راگەیەندراوەكە رێككەوتن كراوە لەسەر ئەنجامدانی كۆنفرانسێكی فراوانتر بەئامادەبوونی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان بەمەبەستی دانانی بناغەی نوێ و ناساندنی رێكارەكان بۆ هاوئاهەنگی لەگەڵ پێشهاتەكانی ناو مەلەفی ماددە هۆشبەرەكان و شێوازەكانی قاچاخكردنی.