بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە دەستەی بەندەرەكانی سنووری بەندەری ناوەندی ئوم قەسر چۆڵكردنی 18 كۆنتێنەری ڕاگەیاند كە مادەی كیمیایی مەترسیداریان تێدابووە.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند : بە بەدواداچوونی راستەوخۆ لەلایەن سەرۆكی دەستەی بەندەرەكانی سنوورەوە و بە پشتبەستن بە فەرمانی دیوانی ژمارە (18) بۆ ساڵی 2022،بەڕێوەبەرایەتی بەندەری ئەوسەت و بە هەوڵێكی بەردەوام، دەستیكرد بە چۆڵكردنی 18 كۆنتێنەر كە (ماددەی كیمیایی مەترسیدار)یان تێدابووە، ئەمەش لە جێبەجێكردنی بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی دادگای ئوم قەسرە، كە تێیدا لیژنەیەك لە لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە پێكهێنرا.
ئاماژەی بەوەشكرد : هەموو كۆنتێنەرەكان جێهێڵراون و تێپەڕاندنی ئەو ماوەیە یاساییەی كە رێگەی پێدراوە بۆ مانەوەیان لە بەندەرەكە بەبێ راوێژكردن بە لایەنە پەیوەندیدارەكان، هەروەها كۆنتێنەرەكان لەگەڵ پاسەوانانی گومرگ گواسترانەوە بۆ شوێنێكی دیاریكراو دوور لە ناوچەكانی نیشتەجێبوون و ئاسانكارییە گرنگەكان بۆ دووركەوتنەوە لە هەر رووداوێك كە كاریگەری لەسەر ئەو بەندەرانە هەبێت و سەلامەتی بەندەرەكان و كرێكارانی و هاوڵاتیانی.