بەغداد - INA
وەزیری پلاندانان خالید بەتال نەجم ئەمڕۆ چوارشەممە، لابردنی بەربەستەكانی بەردەم پرۆژەی دەروازەكانی بەغدادی ئاراستەكرد.
وەزارەتی پلاندانان لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: نەجم سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی نێوان پارێزگای بەغدا و وەزارەتی پلاندانانی كرد بە نوێنەری كۆمپانیاكانی جێبەجێكردنی پرۆژەكە، بە ئامادەبوونی محەمەد جابر عەتا پارێزگاری بەغدا، بریكاری وەزارەتی پلاندانان دكتۆر ماهر حەمەد جۆهان بەڕێوەبەری گشتی پلاندانانی كەرتی دكتۆر محەمەد لەتیف جێگری پارێزگاری بەغداو ژمارەیەك لەبەرپرسانی پارێزگاكەو وەزارەتی پلاندانان.
بۆ گفتوگۆكردن لەسەر واقیعی كار لەسەر پرۆژەكە بۆ پەرەپێدانی دەروازەكانی پایتەخت و كێشەوە گرفتەكانی بەردەم جێبەجێكردنی پڕۆژەكە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، نەجم جەختی لەسەر گرنگیی جێبەجێكردنی پرۆژەی گەشەپێدان و ئاوەدانی پێنج دەروازەی بەغدای پایتەخت كردەوە و بە گوێرەی گرنگی ئەو دەروازەیانە كە نوێنەرایەتی خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی گرنگ دەكەن بۆ بەغدا و پارێزگاكان.
بەپێی راگەیەندراوەكە، كۆبوونەوەكە شایەتحاڵی پێشكەشكردنی پلان و نەخشە بۆ پەرەپێدانی دەروازەكانی پایتەخت و ئاستەكانی دەستكەوت لە هەریەك لەو دەروازەیانە بووە.