هەولێر -INA
بە ئامادەبوونی سەرۆك و ئەندامانی یانەی شەترەنجی خانزاد و ڕاهێنەرو ناوبژیوانان و مامۆستایانی شەتڕنج بەڕێوەچوو دەربارەی كاروچالاكیەكانی یانەبەگشتی و هەڵسەنگاندنی لایەنە ئەرێنی و نەرێنیەكانیش لەهەمووڕووەكانەوە بۆ چارەسەركردنی خاڵە لاوازەكان و پەرەپێدانی زیاتری یاریزانان لەڕووی ڕاهێنان و بەرزكردنەوە كوالێتی و دانانی پڕۆگرامێكی تۆكمە بۆداهاتوو شایەنی باسە لەمیانەی كۆبونەوەكە .
لە كۆبوونەوەكە كە كۆپیێكی گەیشتۆتە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) پیرۆزبایی تایبەت ئاراستەی بەڕێز (زافر عبدولئەمیر) ی سەرۆكی شەترەنجی عێراق دەكەن،بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی یەكێتی شەتڕەنجی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ،هەڵبژاردنی سەرۆك و ئەندامانی یەكێتی شەتڕەنج لقی هەولێرو بەهیواخواستنی بەرەو پێشخستنی گشت بوارەكانی شەتڕەنج.
سەرۆكی یانەی خانزاد دلزار حەمە ساڵح گوتی : هەڵبژاردنی (زافر عەبدولئەمیر) تەكانیك وهەنگاوێكی گرنگە بۆ شەترەنجی كوردستان وعێراق،چونكە دەكرێ بڵێین دەرگا خول وپاڵەوانیەتییە نێودەوڵەتی وكیشوەری بەرووماندا دەكرێتەوە،هەروەها دەبێتە سۆنگایەك بۆ خول وۆرك شۆپ بۆ راهێنەران ویاریزانان و داوەران وچۆنیەتی بەرێوەبردنی بۆنە نێودەوڵەتییەكان.