بەغدا - INA- ئامنە سەلامی
ئەمڕۆ چوارشەممە شارەوانی بەغدا لەبارەی خاوەندارێتی و كۆنترۆڵكردنی مەلەوانگەكان ڕوونی كردەوە، هاوكات جەختی كردەوە لەسەر پێویستی كۆنتڕۆڵكردنی تەندروستی بەهێز.
محەممەد ئەلروبەیعی وتەبێژی سكرتاریەتەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند : شارەوانی بەغدا شوێنی حەوز بە كرێ دەگرێت و ئەوان وەك دامەزراوەیەكی گەشتیاری ئامادەن بۆ مەبەستی وەبەرهێنان و ئاماژەی بەوەشكردووە (7) شوێنیان هەیە و حەوزەكانی سەر بە سكرتاریەت و لەلایەن بەكرێدەرەكانەوە بەڕێوەدەبرێن.
ئەلروبەی ئاماژەی بەوەشكرد : مەلەوانگەكان سەر بە موڵكەكانی شارەوانی بەغدان، لەوێدا دەدرێن بە بەكرێدەرەكان بۆ وەبەرهێنان بۆ مەبەستی چالاكییەكانی مەلەكردن.
ئاماژەی بەوەشكرد : بەدواداچوون بۆ مەلەوانگەكان لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و پارێزگای بەغدا تەندروستە بەمەبەستی هەبوونی ستاندارد بۆ مەلەوانگەكان.
ڕوونیشی كردەوە : شارەوانی بەغدا خەمی ستانداردی مەلەوانگە نییە، بەڵكو خەمی شوێن و كرێی مەلەوانگەكانە و ئاماژەی بەوەشدا كە مەلەوانگەكان پێویستیان بە چاودێری و كۆنترۆڵی بەهێز هەیە لەلایەن پارێزگاری بەغدا و وەزارەتی تەندروستیەوە.