بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت سیستەمی دیجیتاڵی مۆڵەتی شوفێری لە هەرێمی کوردستان خرایە کار

ناوخۆ
  • 24-08-2022, 17:59
  • +A -A

    هەولێرـ INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئاب، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بۆ یەکەمجار سیستەمی دیجیتاڵی مۆڵەتی شوفێری لە هەرێمی کوردستان کاراکرا و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاراکردنی ئەو سیستەمە بە قۆناغێکی نوێ و سەردەمیانە ناودەبات کە بەشێکە لە پرۆسەی بە دیجتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان . 
    نووسینگەی ڕاگەیاند سەرۆکی حکومەتی هەرێمی لەڕاگەیندراوێکدا مەکۆپیەک بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نلردووە راگەیاند" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی مۆڵەتی شوفێری خۆی بەو سیستەمە نوێێە نوێکردەوە، لە وردەکاری سیستمی مۆڵەتی شوفێری دیجیتاڵی کۆڵییەوە و لەلایەن بەڕێوەبەر و بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر زانیاری لەبارەی سیستەمەکە خرایەڕوو.
    سەرۆکی حکومەت لە وتەیەکدا دەستخۆشی لە وەزارەتی ناوخۆ و کۆمپانیای جێبەجێکار کرد کە کۆمپانیایەکی ئەڵمانییە و ئاماژەی بەوە دا کە ئەمە دەبێتە بنەمایەک بۆ کۆکردنەوەی داتای هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و لەمەودوا هەم دەتوانین مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بە ئەلیکترۆنی ئەنجام بدەین. هەمیش ئەو سیستەمە دەبێتە بنەمایەک بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەکانی دیکە بەشێوەی ئەلیکترۆنی ئەنجام بدرێن.
    هەروەها لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیندراوەکەدا هاتووە کەسەرۆکی حکومەت هەروەها گوتی: ئێمە لە شێوازی بەکارهێنانی کاخەز و رووتینێکی دوور و درێژەوە، گەیشتین بەوەی بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی و خێرا کارەکان ئەنجام بدەین، کە ئەمەش جێی دەستخۆشی و ئومێدە، قۆناخێکی نوێ و سەردەمیانەیە، بۆ ئەوەی لەمەودوا کاروباری هاووڵاتییان بە ماوەیەکی خێراتر و بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی ئەنجام بدرێن، دەستخۆشی لە هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەم کە کاریان لە سیستەمەکەدا کردووە و پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان دەکەم.