بەغداد - INA
فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی ئەمرۆ چوارشەممە، دەستگیرکردنی 4 داواکراوی بەدۆسیەی جۆراوجۆر لەبەغدا ڕاگەیاند.
فەرماندەکە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەشێک لە هەوڵە ئەمنییە بەردەوامەکانی یەکەی پۆلیسی فیدڕاڵی بۆ دەستگیرکردنی داواکراوەکان و هێنانە بەردەم دادگا بۆ وەرگرتنی سزادانیان،
هێزێکی لیوای هەشتی فیرقەی دووی پۆلیسی فیدڕاڵی هاوكار لەگەڵ مەفرەزەکانی هەواڵگریی دەزگای لێکۆڵینەوە و هەواڵگریی فیدراڵی و مەفرەزەیەک لە فەرمانگەی نەهێشتنی تاوانی تاجی،دوو تۆمەتبار بە پێی ماددەی 444 (دزیکردن) لە ناوچەی تاجی باکوری بەغدا دەستگیرکران.
ئاشكراشیكرد:هێزێکی لیوای شەشی فیرقەی دووەم پۆلیسی فیدراڵی بەپشتیوانی هەوڵی هەواڵگری و مەفرەزەیەک لەفەرمانگەی نەهێشتنی حەی عومال توانی تۆمەتبارێک دەستگیر بکات کە داواکراوە بەپێی بڕگەی مادەی 444 (دزیكردن) لەناوچەی (حەی عومال).
راشیگەیاند: هێزێک لە لیوای حەوتی فیرقەی دووەم، پۆلیسی فیدراڵی بە پاڵپشتی هەوڵی هەواڵگری توانی تۆمەتبارێک دەستگیر بکات کە داواکراوە بەپێی ماددەی 295 (ساختەکاری) لەناوچەی (سەیدیە).
وتیشی: ئەو دەستگیركراوانە ڕادەستی لایەنە تایبەتمەندەكان کراون بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاسایی و لێکۆڵینەوەیە پێویستەکان لە دژیان.