بەغداد/ INAمحمد تاڵبی
وەزارەتی ژینگە ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە پێویستە بەرەنگاری گۆڕانکاریەژینگەییەکان ببینەوە.
بەرێوەبری فەرمانگەی هونەری لەوەزارەت عیسی فیاز بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاندکە بارودۆخی زەلکاوەکان هەندە خراپ نیە،بەڵام گەر ڕێژەی ئاوبدات لەکەمی ئەوابارودۆخەکە زۆر خراپ دەبێت.
وتیشی کە وەزارەتی سامانە ئاوییەکان لەهەوڵدایە کە ئاوبقوڵپێنێتە سەر زەلکاوەکان بۆزیادکردنی ڕێژەی ئاو لەوناوچانەدا.
ڕوونیشی کردەوەکەعێڕاق تاهەنووکە پڕۆسەی ئاودێری بەشێوازەدێرینەکان ئەنجام دەدات وپێوستیشە کە وەزارەتی کشتوکاڵ هۆشیاری بە جوتێاران بدات دەربارەی باشبەکارهێنانی ئاو.
هەروەها فیاز وتی کە پێویستە وەزارەتی کشتوکاڵ چارەسەری ئاوی ئاوەڕۆکان بکات بۆئاودێرکردنی دارودرەختی بێبەرو وجارەسەرکردنی بیابانبوون وبەکارهێنانی ئاوی ئاسایی وئاوی ژێرزەوەی بەشێوەیەکی
زانستی ڕاست ودروست .