هەولێرـ INA
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ئيرڤن هيكس جوونيه‌ر كونسولى گشتيى نوێى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له‌ڕاگەیندراوێکدا نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێم کەکۆپیەک بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕاگەیاند"لە كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى به‌خێرهێنان، پيرۆزبايى لێ‌كرد بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌ى نيشان دا.
لاى خۆيه‌وه كونسولى نوێى ئه‌مه‌ريكا خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختى له خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
هەروەها لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیندراوەکەدا هاتووە کەهه‌ردوولا دوا پێشهاته‌كانى عێراق و كێشه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسييان تاوتوێ كرد و له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه چاره‌سه‌رى دۆخى عێراق ته‌نيا به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌كرێت، هه‌روه‌ها باسى له دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و گرنگيى يه‌كڕيزيى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد.