بەغداد/ INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، عوسمان غانمی وەزیری کۆچ و کۆچبەران بەوەکالەت ڕایگەیاند، ڕەزامەندی وەرگیراوە بۆ ئەوەی هەزار ئاوارە ، مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی بیانگرێتەوە .
وهزارهتهكه له راگهیهندراوێكدا كه گهیشتووهته ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA)، ئاماژەی بەوەكردووە” عوسمان غانمی " وەزیری كۆچ و کۆچبەران بەوەکالەت ، بەردەوامە لە كاركردن بۆ پاڵپشتیكردنی ئاوارەكان و كەمكردنەوەی ئازارەكانیان.
ھەر لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژەش بە پەسەندکردنی بڕیاڕێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کراوە بە ئامانجی وەرگرتنی نزیکەی هەزار ئاوارە بە مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی.
لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەش ھاتوە ئەم هەنگاوە وەک هاندانێک دەبێت بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان خۆبەخشانە بۆ ناوچە سەرەتاییەکانی نیشتەجێبوونیان بۆیە وەزیر ھەوڵەکانی وەزارەتی کار بەرز دەنرخێنێت.
بەپێی راگەیاندراوەکە "غانمی " ستایشی ئەو ڕۆڵە گەورەیەی کردوە لە پاڵپشتیکردنی خێزانە عێراقییەکان و ئاوارەکان، جەختی لەوە کردەوە کە "کارکردن لە دامەزراوەکانی دەوڵەت بە گیانی یەک تیم ئەنجامێکی ئەرێنی و ئاست بەرزی دەبێت کە بەدەستی دەهێنێت لە بەرژەوەندی گشتی.