بەغداد/INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی دەستپاکی عێراق دەرکردنی سزای 6 ساڵ زیندانی بۆ 3 بەرپرس لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی ڕاگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوی بەشی لێكۆڵینەوەكانی دەستەکە ، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە تیایدا ھاتوە کە دادگای تاوانی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە غیابی, سزای شەش ساڵ زیندانی بۆ ھەریەک لە بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانییە گشتیەکان و پشکنەری گشتی لە وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی بەشی پلاندانان و بەدواداچوون دەرکرد.
ھەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "ئەو بڕیارەی بەپێی بڕگەكانی ماددەی 340 لە یاسای سزادان دەرچووە، بەھۆی چاپۆشی و دەستتێکەڵکردن لەگەڵ كۆمپانیایەک کە پڕۆژەی بە مۆدێرنكردنی دیزاینی بنەڕەتی شاری نەجەف جێبەجێ دەكات و پێشەلی دیاری یاسای کردوە .
راگەیاندراوەکە ئاماژهی بهوهشكردوە "دادگا دوای پێداچونهوه به بهڵگهكانی دهستكهوتوو له دۆسیهكهدا، گهیشتووهته سزای تهواو له تاوانباركردنی سزادراوهكان، و بڕیاریدا به غیابی سزای شهش ساڵ زیندانکردنیان بۆدەربکات.