بەغداد/ INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی راگەیاند کە زیاتر لە چل هەزار پرۆژەی زانستی ئامادەن بۆ جێبەجێکردن لە دامودەزگاکاندا.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ڕایگەیاندووە: "بەمەبەستی بەروپێشبردنی بواری زانستی و پشتیوانی لە دامودەزگاکانی کەرتی گشتی و تایبەت، تەواوکردنی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی بۆ توێژینەوەی کارپێکراو ڕادەگەیەنین، کە زیاتر لە چل هەزار پڕۆژەی زانستی لەخۆدەگرێت بە ئامانجی بەستنەوەی هەموو دامەزراوەکان بە زانکۆ و ناوەندەکانی توێژینەوەی عێراقی بۆ تەواوکردنی گەشەپێدان بە خوێندنی زانکۆیی لە بوارە خزمەتگوزارییە جیاوازەکاندا.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد، "پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی پڕۆژەی کارپێکراوی پەیوەستە بە ژینگەی تەندروست ، کە بڕی پێنج هەزار و سێ سەد و هەشتا و پێنج توێژینەوەی زانستی لەخۆوە گرتور ، هەروەها سی و دوو هەزار و شەش سەد و نەوەد و هەشت توێژینەوە لە بواری خزمەتکردنی کۆمەڵگەی عێراقی لە بواری ئابووری لەخۆوە دەگرێت، ئەوە جگە لە توێژینەوەکان لەسەر پەرەپێدانی ژێرخان کە دوو هەزار و هەشت سەد و پەنجا و دوو پڕۆژەی توێژینەوەیە.
لەبەیاننامەکەدا وەزارەت پشتڕاستی کردۆتەوە کە ، بەپێی بەیاننامەکە،قۆناغەکانی ڕێکارەکانی پلاتفۆرمی تەواو کردووە کە لەلایەن بەشی توێژینەوە و پەرەپێدانەوە سەرپەرشتی دەکرێت (https://appres.rdd.edu.iq)، هەروەها توێژینەوەی کارپێکراو ئامادەیە بۆ جێبەجێکردن و بەستنەوەی بەیەکتر بۆ لێکۆڵینەوە لە چارەسەریەکان لە هەموو دامەزراوەکاندا.