بەغداد/ INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستگیرکردنی (٣) تەزویرچی لە سێ پارێزگا راگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، هاتووە "دوای کۆکردنەوەی زانیاری وردی هەواڵگری و وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر،ھێزەکانی ئاسایشی نیشتیمانی لە پارێزگای ئەنبار توانیویانە تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن کە بەڵگەنامەی فەرمی حکومەتی ساختە کردووە بە شێوەیەکی ئاشکرا.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژەبەوەشکراوە، کە ھێزەکانی ئەو دەزگایە لە هەردوو پارێزگای نەینەوا و دیوانیە توانیویانە دوو تۆمەتباری دیکە دەستگیر بکەن کە بە شێوەی ئاشکرا مامەڵەیان بە دراوی ساختەی عێراقی و بیانیەوە کردوە .
بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە کە دوای تۆماری دانپێدانانی تۆمەتباران ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ رووبەرووکردنەوەیان بەرامبەر بە یاسا .