بەغدا-INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕاگەیاند فڕۆکەی ئاسمانی و ٦ هێرشی بۆ سەر ٥ حەشارگەی داعش لە ناوچەکانی باشووری ناحیەی ڕوتبە كردە ئامانج.
شانەکە لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاندووە، کە "لەژێر چاودێری و پلاندانانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، و بەپێی زانیاری ھەواڵگری ورد لە دەزگای ھەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ و، هێزە تایبەتەکانی سوپای عێراق ئەنجامیاندا، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، چوارشەممە، ئۆپەراسیۆنی نیشتنەوەی ئاسمانی بە هێلیکۆپتەر، پێش ئەوەی شەش هێرشی ئاسمانی فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی بۆ سەر پێنج ئامانج لە ناوچەکانی باشووری قەزای ڕوتبە، لەکاتێکدا حەشارگەی تیرۆریستان کرانە ئامانج .”
شانەکە لە میانی ڕاگەیاندراوێكدا ئەوەشی ڕاگەیاند، "ئەم ئۆپەراسیۆنە هاوبەشە، کە تیایدا هێزی ئاسمانی و یەکەکانی سوپا و هێزە تایبەتەکان، و پیاوانی هەواڵگری ناوخۆ بەشداریان کرد، یەکێکە لەو ئۆپەراسیۆنە چۆنایەتییە هاوبەشە گرنگانەی کە پاڵەوانەکان لە هێزە ئەمنییەکانماندا ئەنجامی دەدەن بۆ بەدواداچوون لەسەر پاشماوەی چەتەکانی تیرۆریستی داعش”.