ئەنجومەنی دادوەری باڵا دەستدەکاتەوە بەکارکردن

ناوخۆ
  • 23-08-2022, 21:02
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەنجومەنی دادوەری باڵا ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە لەسبەینێوە دەستدەکاتەوەبەکارکردن.
    ئەنجومەنی دادوەری لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی
    لەبەر تەواوبوونی خۆپێشاندانەکانی بەردەم 
    ئەنجومەنی دادوەری ونەمانی گەمارۆدانەکە بڕیارماندا کە سبەی چوارشەم دەست بەدەوامی ئاسایی بکەینەوە.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە ئەنجومەنی دادوەری سوپاسی سەرجەم کەسایەتی و لایەنە نێودەوڵەتی وناوخۆییەکان دەکات کەپاڵپشتی دادوەری بوون وجەخت دەکاتە سەرئەوەی کە ڕێکاری یاسایی دەگرێتەبەر دژبە هەر سەرپێچیکارێک لەیاسا کە دەزگاکانی
    دەوڵەت پەکبخات.