بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە، دادوەر" فائیق زەیدان" سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ڕێزگرتنی لە مافی خۆپێشاندان دووپاتکردەوە، بەمەرجێک هیچ هێرشێک بۆ سەر دامودەزگاکانی دەوڵەت نەکرێت. راگەیاندنی دەسەڵاتی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ئاماژەیان بەوە کردووە، کە دادوەر "فائیق زەیدان""سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری پێشوازی لە فەریقی یەکەم "حامد زهیری" فەرماندەی فیرقەی تایبەتی بەرپرسی پاراستنی ناوچەی سەوز کردووە و لەگەڵیدا باسیان لە ڕیوشوێنی هێزە ئەمنییەکان کرد کە ئەرکی پاراستنی ناوچەکە و دامەزراوەکانی دەوڵەتیان لەسەرە.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری جەختی لە رێزگرتن لە مافی خۆپێشاندانی ئاشتیانە کردەوە کە دەستوور گەرەنتی کراوە، بە مەرجێک هیچ هێرشێک بۆ سەر باڵەخانەی دام ودەزگاکانی دەوڵەت و فەرمانبەرەکانیان پێشێل نەکرێت.