بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێ شەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی کوژرانی دوو تیرۆریستی لە هێرشێکی ئاسمانی لە پارێزگای کەرکوک ڕاگەیاند.
شانەكە لە بەیاننامەیەکدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە: "بەردەوامی ئاڵوگۆڕی زانیاری ئەنجامێكی ئەرێنی بەرزی لە سێكتەرە جیاوازەكانی بەرپرسیارێتیدا بەدەستهێناوە، وەك دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ کە بەردەوامە لە چاودێریکردنی جووڵەی گروپە تیرۆریستییەکان بە هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ شانە ئامانجدارەکەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد" دەزگاکە و شانە ئامانجدارەکە زانیاری هەواڵگری وردیان بە فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی عێراق داوە، کە لە ئەنجامدا دوو تیرۆریست کوژران بە ئاراستەکردنی هێرشێکی ئاسمانی لە چیای "مامە " لە سنووری پارێزگای کەرکوک.
ھەروەک راشیگەیاندوە کە "چەند باندێکی تیرۆریستان هەوڵی دۆزینەوەی پەناگەیەکی سەلامەت دەدەن و دەزگای هەواڵگری چاودێرییان دەکات، چونکە هیچ چارەنووسێکیان نییە جگە لە لەناوچوون نەبێت .