بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح جەختیان لە گرنگیی دیالۆگ و ئاڵوگۆڕی بیر و ڕا بۆ دەربازبوون لە قەیرانی سیاسی کردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA)، رایگەیاندووە، "مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران لەگەڵ هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کۆبووەوە.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا ھەر دوولا باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراقی کرد،ھەروەک گفتوگۆ لەبارەی پێشکەوتنی لێکتێگەیشتنەکان کرا بەئامانجی نزیکبوونەوە لە نێوان لایەنە سیاسییەکان.
لەبەشێکی تری بەیاننامەکەدا ھاتوە کە له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختكرایەوە له‌سه‌ر گرنگی دیالۆگ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا و بۆچوونه‌كانی نێوان رەوتە سیاسییه‌كان له گۆڕه‌پانی عێراقدا ، هه‌روه‌ها پێویستی به‌رزكردنه‌وه‌ی لێكتێگه‌یشتن و دیالۆگ و خاڵه‌كانی لێكنزیكبوونه‌وه وه‌ك تاكه رێگای ده‌رچوون له‌و قەیرانە سیاسیەی ئێستا، هەروەها گرنگی دوورخستنەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت لە هەموو جۆرە ململانێیەک.
بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە کە "پێداچوونه‌وه به گرنگترین پێشهاته‌كانی ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ گفتوگۆی نه‌ته‌وه‌یی كراوە ، ئه‌مه‌ش رێگه‌ی بۆ رەوتە سیاسییه‌كان خۆش كرد بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتنی نه‌ته‌وه‌یی كه له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی هاووڵاتیاندا بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا.