واشنتۆن داوا لە هەموو لایەنە عێراقییەکان دەکات کە خۆیان لە توندوتیژی بەدوور بگرن

سیاسی
  • 23-08-2022, 18:29
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    واشنتۆن داوا لە هەموو لایەنە عێراقییەکان دەکات کە ئارامبگرن و خۆیان لە توندوتیژی بەدوور بگرن.
     ئەمڕۆ سێشەممە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا داوای لە هەموو لایەنە عێراقییەکان کرد کە ئارام بن و خۆیان لە توندوتیژی بەدوور بگرن.
     باڵیۆزخانه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) رایگه‌یاند"له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری راپۆرته‌كانی نائارامی ئه‌مڕۆ له‌ به‌غدا ده‌كه‌ین له‌ ده‌وروبه‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری.
     لەبەیاننامەکەدا ھاتوە کە بالیۆزخانەی ئەمریکا داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات كه‌ ئارام بگرن و خۆیان له‌ توندوتیژی به‌دوور بگرن و ناكۆكییه‌ سیاسیەکانیان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق چاره‌سه‌ر بكه‌ن . 
    ھەروەک داواش له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات "رێز له‌ رێكار و موڵك و ماڵی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی عێراق بگرن كه‌ سه‌ر بنەمای ده‌ستووری عێراقن، بە جۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییەکانیانی گەڵی عێراق بکەن.