سەدر داوا لە خۆپیشاندەران دەکات کە لە ئەنجومەنی دادوەری بکشێنەوە

سیاسی
  • 23-08-2022, 18:23
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر، ئامۆژگاری خۆپیشاندەرانی کرد کە لە بینای ئەنجومەنی باڵای دادوەری بکشێنەوە .
     لەوبارەیەوە "ساڵح محەممەد عێراقی" وەزیری سەدر لە زاری ئەوەوە دەڵێت "زۆر عاشقی چاکسازی لە عێراقدا هەیە و ئەوانەی داوای لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران دەکەن ، ئەگەر لەمەشدا ھەنگاو نەبێت ، ئەوە فشاری سیاسی ھەیە لە دەماری گەندەڵکارانی بەرامبەریان ، من دادگای باڵا هان دەدەم بۆ چاکسازی و لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران ، لە پێناو پاراستنی ناوبانگی دادگای باڵا.
    ھەروەک سەدر لە پەیامەکەی داوا لە شۆڕشگێڕەکان دەکات کە وەزیرەکەی سەدەر وا ناویان دەبات کە زیان بە خەڵک نەگەیەنن، و ھەروەھا ئامۆژگاریان دەکەم کە چادرەکان بکشێنەوە و لە ژێر ناونیشانی لافیتەو ئاڵای (دانیشتنی شەهیدانی سپایکەر ) و (خەڵکی موسڵ) (گەراندنەوەی پارەی دزراو ) و (دەرکردنی گەندەڵکاران)و (دادگای سەربەخۆ و بێلایەن) و دروشمی تر کە خەڵک دەیەوێت بەدەستی بهێنێت.
     ھەروەک وەزیری سەدر داوای کرد " دانیشتنی بەردەم پەرلەمان بەردەوام بێت ، چونکە بڕیارەکە بڕیاری خەڵکە، و من ئامۆژگاری دەکەم و ئێوە بڕیارتان هەیە لە هەموو ئەوانەدا، و من تەنها یەکێکم لە ئێوە.