بەغداد/INA
ئەمڕۆ سێ شەممە، وەزارەتی رۆشنبیری و گەشت وگوزار و شوێنەوار دەستپێکردنی خولی حەوتەمی خەڵاتی داهێنەری عێراقی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ راگەیاند.
وه‌زاره‌ت له‌بەیاننامەیەکدا كه گه‌یشتووه‌ته ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA)، رایگه‌یاند، "لیژنەی باڵای خەڵاتی داهێنەری عێراقی كۆبوونەوەیەكی بە سەرپەرشتی "حەسەن نازم " وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارەکان ئەنجامدا
بەیاننامەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌سه‌ر ناونانی بواره‌كانی خه‌ڵاته‌كه، كه بریتین له رۆمان، شیعر، وه‌رگێڕان، شانۆ، جگه له خوێندنی زمانه‌وانی، فۆلكلۆر، خۆشنووسی و رازاندنه‌وه رێککەوتن.
لەبەیاننامەکەدا ئەوەش ھاتوە لیژنه‌كه رێككه‌وتووه كه له یه‌كه‌می ئه‌یلولی داهاتووه‌وه تا یه‌كه‌م مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو ده‌ست به وەرگرتنی به‌رهه‌مه‌كان بكرێت .
راشیگەیاندوە کە گه‌یاندنی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی خۆشنووسی و رازاندنه‌وه له به‌شی پێشانگه‌كان له باره‌گای گشتی ئه‌نجام ده‌درێت بەشی هونەر و بەرهەمە بەشداربووەکانی دیکە ڕادەستی لیژنەی خەڵاتی داهێنان لە بارەگای وەزارەت دەکرێت.
ھەر لە بەیاننامەکەدا ھاتوە کە "لە دانیشتنی حەوتەمی خەڵاتەکەدا نیشاندانی بەشداری گرنگ دەبێت لە لقە رۆشنبیرییە جیاوازەکان.
جەختیشی لەوە کردەوە کە هەموو ئەو لقانە خزمەت بە کولتوری عێراق دەکەن.