بانکی ڕەشید وەجبەیەکی نوێ لە پێشینە رادەگەنێت

ناوخۆ
  • 23-08-2022, 16:57
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ سێ شەممە"بانکی ڕەشید" وەجبەیەکی نوێی پێشینەی بۆ کارمەندانی گرێبەست و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان راگەیاند. 
     بانكەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە"کە وەجبەیەکی نوێ لە پێشینەكان بۆ فەرمانبەرانی دەوڵەت و گرێبەست و کارمەندانی بەرگری و ناوخۆ خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە، كە لە بڕی 5 ملیۆن دینارە دەست پێدەکات تاوەکو 10 ملیۆن دینار.
     بۆ ئەم مەبەستەش بانكەكە داوای لە سەرجەم سودمەندبوانی پێشینەكان دەکات کە كورتە نامەیان پێدەگات، سەردانی شوێنی پارەدانی ئەلیكترۆنی بکەن، بۆ وەرگرتنی پێشینەکان .
    جەختیش دەکاتەوە كە “داواكاری پێشینەكان لەرێگای کارتی ئەلیكترۆنی (نەخیل) ە و هیچی نێوەندگیری لە نێوان بانک و کڕیاردا نی یە .