پارێزگاری زیقار رێنمایی فەرمانگەکان دەکات کە ناوی خانەنشینان ئامادە بکەن بۆ دابەشکردنی پارچە زەویەک

ناوخۆ
  • 23-08-2022, 16:56
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ سێ شەممە "محەممەد هادی غەززی " پارێزگاری "زیقار" رێنمایی بە فەرمانگەکانی دەوڵەت کرد کە ناوی ئەو خانەنشینان لە ساڵی ٢٠٠٣ تا ٢٠٢٢ پێشکەش بکەن بە مەبەستی سوودمەند بوون لە پێدانی زەوی بەشێوەیەکی خێرا.
     غەزی لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە"پارێزگا لەھەوڵدایە سەرجەم هاوڵاتیان لە دابەشکردنی پارچەیەک زەویدا 
    سوودمەند بن .
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئیدارەی خۆجێی لەھەوڵدایە و  کاردەکات بۆ ئەوەی خەڵکی پارێزگای زیقار  سودمەند بێت لە پارچە زەوییەک وەک هەموو هاوڵاتییەک کە مافی خۆیەتی لە پرۆسەی وەرگرتنی زەوی .