بەغداد/ INA
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، وه‌زاره‌تی گەیاندن ره‌تیكرده‌وه هیچ نیازێكی بۆ پچڕانی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له عێراقدا هه‌بێت، داواشیكرد هه‌واڵی ناراست بڵاو نه‌كرێته‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه گه‌یشتووه‌ته ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) رایگه‌یاند، "ژماره‌یه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵێکیان بڵاوكردووه‌ته‌وه کەگوایە خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له چەند ناوچه‌یەکی به‌غدای پایته‌خت دەبڕدرێت، بۆ ئەم مەبەستەش کۆبوونەوەیەک لە بارەگای کۆمپانیای گشتی گەیاندن بەڕێوەچوو، کە یەکێکە لە پێکهاتەکانی وەزارەتی گەیاندن ، لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردە لە حەشدی شەعبی بۆ تاوتوێکردنی ئەم پرسە.
ھاوکات وەزارەت، زۆر بە توندی ئەم هەواڵەی ڕەتکردەوە، کە ھەر نیازێکی بۆ بڕینی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە هەر پارێزگایەک یان ناوچەیەک لە وڵات هەبێت.
ھەروەک راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە "بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی حەشدی شەعبی ، خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت و پەیوەندییەکان بۆ سەردانکەرانی چلەی ئیمام حوسێن دەستەبەردەکرێت.
وەزارەت داوای لە میدیاکان کرد، لە گواستنەوەی هەواڵی پەیوەند بەکارەکانی وەزارەت، رەچاوی بەڵگە بکەن و هەواڵی چەواشەکارانە بڵاونەکەنەوە.