هه‌ولیرـ INA
ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لەمحەمەد سادق موعتەمدیان پارێزگاری ئازه‌ربایجانی غه‌ربيى كۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێكی یاوەری كرد.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌كۆپیه‌ك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" لە دیدارێكدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاسانكاری و هەماهەنگیی زیاتر بۆ پەیوەندیى ئابوورى و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوولا و هاتوچۆی زیارەتكارانی شوێنە ئاینییەكان و گەشتیارانى ئێران بۆ عێراق لە دەروازە سنوورییەكانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، تاوتوێ كران.
شاندی میوان دووپاتیان كردەوە كە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بازرگانییەكان، هەموو هەوڵێك دەدەن و هه‌موو ئاسانكارييه‌ك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
لای خۆیەوە سەرۆك نێچیرڤان بارزانی تیشكی خستە سەر پەیوەندییە دێرینەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەموو بوارەكاندا و جەختی لە بەرەوپێشبردنی زياترى پەیوەندییەكان كردەوە، هه‌روه‌ها دیدی هەرێمی كوردستانی لەمبارەیەوە خستە ڕوو كە لە بوارە جیاوازەكاندا خوازيارى باشترین پەیوەندی و هاوكاری و هاریكارييه لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.