بەغداد / INA
دەستەی دەروازەسنووریەکان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە دەستی گرت بەسەر16 کۆنتێنەری سەرپێچدا.
دەستەکە لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کۆپیەکی لایە ڕایگەیاند کەلە دەروازەی سنووری ئومقەسڕ دەسگیراوە بەسەر12 کۆنتێنەری سەرپێچ کەبەدەر لەڕانماییەکان هاوردەکرابوون و ئەم بابەتانەیان گرتبووە خۆ فستەقی ماوەبەسەرچوو مس ، بوڕی کەلوپەلی کارەبایی،،گرانێت ، بنکەی ئاسنین .
هەروەها دەستەکە وتی توانیویەتی کە دەستبگرێت بەسەر چوارکۆنتێنەری دیکە
کە ئەم شتانەی لەخۆگرتبوو ماتۆڕی دەستی دووەم وپاسکیل کەبەدەرلەڕانماییەکان هاوردەکرابوون ، وتیشی کە هەموو ئەم سەرپێچیانە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکرایەوە وحەواڵەی بنکەی پۆلیسی گومرکەکان کران وبەشێوەیەکی یاسایی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.