بەغداد _INA
دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ ئەمڕۆ سێشەممە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ غایب عەمیری دەرکرد.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتەوە ڕایگەیاند دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ فەرمانی دەستگیرکردنی دەرکرد دژی غایب عەمیری بەتۆمەتی هەڕەشەکردن لەدادوەر.
پێشتر دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە دەسەڵاتی دادوەری فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەباح سەعدی و محەمەد سەعدی دەرکردبوو.
پێشتر ڕۆژی سێشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری بڕیاریدا کارەکەی و دادگاکانی ژێردەستە و دادگای فیدراڵی هەڵپەسێرێنێت.