بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوە لەوەی کەپێویست هەموولایەک ئارامی بپارێزن.
ساڵح لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی پەرەسەندنی ڕووداوەکانی وڵات وادەخوازێت لەهەمووان گفتوگۆبکەن وئارامی بنوێنن ونەیەڵن بەئاقاری نەزانراودا بچێت کە هەمووان زەرەرمەند دەبن تیایدا.
وتیشی کە خۆپیشاندانی ئاشتیانە و ئازادی ڕادەربڕین دەستوور دابینی کردووە بەڵام پەکخستنی دەسەڵاتی دادوەری مەسەلەیەکی خەتەرناکە کە هەڕەشە لەوڵات دەکات وپێویستیشە کاربکرێت بۆ پاراستنی دەسەڵاتی
دادوەری.
هەروەها وتی وڵات بەبارودۆخێکی ناسکدا تێدەپەڕێت کەوادەخوازێت یەکڕیزبین وڕەوشی دیموکراسی وڵات بپارێزین.