عەبادی داوای کۆتایی هێنان بە نەرازایەتیاکن وپەنابردن بۆ دیالۆگ دەکات

سیاسی
  • 23-08-2022, 14:11
  • +A -A

      بەغداد_ INA 
    سەرۆکی ئیئتیلافی نەسر حەیدەر عەبادی ئەمڕۆ سێشەممە داوای هێمنی و کۆتایی هێنان بەنەرازایەتیکان و پەنابردن بۆ دیالۆگی بنیاتنەرانە کرد.
    عەبادی لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتەوە،ڕایگەیاند " نابێت ململانێی سیاسی بگاتە ئەو ئاستەی کە دەسەڵاتی دادوەری تێدا تێوەگلێت،جەختیشیکردەوە: "پێویستی بە پاراستنی بێلایەنی و  دەسەڵاتی دادوەری دەکات، ڕەتیدەکاتەوە زیان بە دەزگاو دامەزراوەکانی بگەیەنێت و پێویستە ڕێز لەڕۆڵی دەستووری و خزمەتگوزاری دادوەری بگرێت بۆ ئەوەی بەدادپەروەرانە لەناو خەڵکدا حوکم بکات".
    عەبادی داوای لە هێورکردنەوە و کۆتایی هێنان بەو دانیشتنانە کرد کە دامەزراوە دەستوورییەکانی دەوڵەت تێکدەدەن و پەنا بۆ دیالۆگی بنیاتنەر ببەن بۆ جارەسەکردنی کێشەکان.