چوارچێوەی هەماهەنگی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕەوتی سەدڕ ڕەتدەکاتەوە

سیاسی
  • 23-08-2022, 13:51
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بەیاننامەیەکی دەرکرد وتیایداگفتوگۆکردنی  ڕاستەوخۆی لەگەڵ ڕەوتی سەدڕدا ڕەت کردەوە کەئەمە دەقەکەیەتی: 
    بەناوی خودای بەخشندەومیهرەبان
    چوارچێوەی هەماهەنگی سەرکۆنەی پێشێلکاریە مەترسیدارەکانی سەر دەزگا دادوەریەکان وهەڕەشەی کوشتنی سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی دەکات و داوادەکات لە هێزەسیاسیە نیشتیمانیەکان بەڕێزەکان و چالاکیە کۆمەڵایەتیەکان ئەم دەستدرێژیانە مەحکوم بکەن.
    هەروەها چوارچێوەی هەماهەنگی هەرپەیامێک وەیان فتوگۆیەک لەڕەوتی سەدڕەوە  ڕەت دەکاتەوە مەگەرپاش پاشگەزبوونەوەنەبێت لە داگیرکردنی دامودەزگاکانی حکومەت.
    هەروەها چوارچێوەی هەماهەنگی پاراستنی دەزگاحکومیەکان دەخاتە سەر ئەستۆی حکومەت بۆ پاراستنی گیانی فەرمانبەران وبەرپرسان بەتایبەتی دەسەڵاتی دادوەری ولەهەمان کاتیشدا داوالەگەلی عێڕاق دەکات خۆ ئامادەبکەن بۆ هەنگاوی داهاتوو کەپێویستە گەل قسەی خۆی تیادا بکات .
    جگەلەمەش چوارچێوەی هەماهەنگی داوالە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە هەڵوێستی خۆی ڕوون بکاتەوە بەرامبەر بەم پێشێلکاریە ترسناکەی کە دەکرێتە سەر دەزگادەستووریەکانی دەوڵەت لەپێش هەمووشیانەوە دەسەڵاتی دادوەری و دەزگای
    یاساڕێژیە.