بەغداد/ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران مستەفاکازمی ئەمڕۆ سەرلەبەیانی سێشەممە سەردانەکەی خۆی بۆ وڵاتی میسڕ کۆتایی پێهێنا وگەڕایەوەبۆ بەغداد بۆ سەرپەرشتکردنی بارودۆخەکە وپاراستنی دامودەزگاکانی حکومەت.
کازمی لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کوپیەکی لێ دەستکەوت هۆشداریدا لە پەکخستنی دامودەزگا دادوەریەکان کەمەترسی ڕاستەقینەن بۆ سەر دەوڵەت.
جەختیشی لەوەکردەوەکە خۆپێشاندان مافێکە بەپێی دەستوور دابینکراوە و پێویستە دامودەزگاکانی دەوڵەت ڕێزیان لێبگیرێت بۆ ئەوەی بەردەوام بن لەخزمەتکردنی میللەت.
سەرۆک وەزیران داوای لەهەموو هێزەسیاسیەکان کرد کەئارام بن ودەرفەتی گفوگۆکردن بقۆزنەوە بۆرزگاربوون لەم قەیرانەی ئێستا و داواشی کرد کە هەموو هێزەساسیەکان بەپەلە کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن بۆ نەهێشتنی قەیرانەکە.