بەغداد /INA
دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باری کەشوهەوای بۆ هەفتەی داهاتوو ڕاگەیاند و وتی" کەپلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەیاننامەی دەستەکە کەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کۆپیەکی لایە وتی سبەی ڕۆژی چوارشەممە ساف وهەندێک تۆزاوی دەبێت لەناوچەکانی ناوەڕاست وباشوور لەباکووریشدا ساف و هەندێک هەوردەبێت وپلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.
ڕوژی پێنجشەممەش ساف دەبێت وهەندێکیش تۆزاوی دەبێت لەناوچەکانی ناوەڕاست ولەباکووریشدا ساف و هەندێک هەوراوی دەبێت وپلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا نزیک ڕۆژی پێشتردەبێت.
ڕۆژی هەینیش ساف وهەندێک تۆزاوی دەبێت لە هەردوو ناوچەی ناوەڕاست وباشوور، بەڵام لەباکووردا ساف وهەندێک هەوراوی دەبێت.
وتیشی ڕۆژی شەممە ساف دەبێت وپلەکانی گەرما لەڕۆژی پێشتر بەرزتر دەبێت لەناوچەکانی ناوەڕاست لەباکووریش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.