هه‌ولێرـ INA
ئه‌مڕۆ شاندێكی پارێزگای ئازه‌ربێجانی رۆژئاوا (ورمێ)، به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د سادق موعته‌مدیان پارێزگاری ئه‌و شاره، گه‌یشتنه پارێزگای هه‌ولێر.
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا هه‌ر یه‌ك له‌ئومێد خۆشنا پارێزگاری هه‌ولێر و محه‌مه‌د سادق موعته‌مدیان باسیان له‌جه‌خت له رێككه‌وتنه 16 خاڵییه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو پارێزگادا كرد.
له‌م كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانیه‌دا كه‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) به‌دواداچوونی بۆ كرد، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه‌له مانگی شوباتی رابردوو له‌نێوان پارێزگای ورمێ و هه‌ولێردا واژووكرا، زۆربه‌ی خاڵه‌كانی جێبه‌جێكراون، كه بووه‌ته سوودگه‌یاندن به‌هه‌ردوو لا.
هه‌روه‌ها وتی" له‌خاڵی ده‌یه‌می ئه‌و رێككه‌وتنه ئاماژه به‌وه دراوه، ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران به‌ڕووی زیاره‌تكارانی كۆمارانی ئیسلامی ئێران، بۆ مه‌زارگه و شوێنه ئایینییه‌كانی عێراق ده‌كرێته‌وه، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مساڵ ژماره‌ی زیاره‌تكاران به‌رزببێته‌وه.
پارێزگاری هه‌ولێر له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی دیكه له سیده‌كان وتی" هه‌ردوولا گفتوگۆمانكردوله ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و ده‌روازه ده‌كرێته‌وه".
سه‌باره‌ت به‌ئاڵوگۆری بارزگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران ئومێد خۆشناو روونیكرده‌وه ئاڵوگۆڕی بازرگانی له ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌راندا به‌ڕێژه‌ی %40 زیادیكردووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه محه‌مه‌د سادق موعته‌مدیان پارێزگاری ورمێ راگه‌یاند: "ئاسمانی نێوان هه‌ولێر و ورمێ ده‌كرێته‌وه، هیوادارین له‌رێگه‌ی ئه‌م رێككه‌وتنه‌دا ده‌روازه‌ی تری سنووری له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران، بكرێته‌وه".
هه‌روه‌ها وتی: "ده‌روازه‌ی ته‌مه‌رچین له حاجی ئۆمه‌ران به‌ڕووی زیاره‌تكارانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كرێته‌وه، به‌هیواین ئاسانكاریان بۆ بكرێت".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد