بەغداد/ INA
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە گەڕان بەدوای قوربانیان بەردەوامە وگەیشتوەتە قۆناغەکانی کۆتایی.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کەربەلا عەمید تاهڕ حمید لەلێدوانێکدا بۆ کەناڵی عێڕاقیەی ئیخباری کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکرد وتی کە گەڕان بەدوای قوربانیانی ڕووداوەکە گەیشتووەتە مەترەکانی
کۆتایی.
وتیشی تەنها چەند مەترێک ماوە کە بگەینە کۆتایی شوێنەکە بەڵام لەکاتی نزیک بوونەوەمان لەکۆتایی شوێنەکە چەند تاشەبەردێک داڕمان بۆیە ناچاربووین کەدەست بکەین بەشکاندنی بەردەکان.