هاوکاریەکی وەزاری بۆ کەمکردنەوەی هەژاری لەئاراداهەیە

ناوخۆ
  • 22-08-2022, 20:27
  • +A -A

    بەغداد/ INAمحمد تاڵبی
    وەزارەتی پلاندانان ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە پلانێکی ستڕاتیژی لەئارادایە بۆ کەمکردنەوەی هەژاری لەعێڕاق.
    وتەبێژی وەزارەت عبدزهرە هنداوی بەئاژانسس هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە وەزارەتی پلاندانان خۆی ئامادەدەکات کەلەگەڵ وەزارەتی کار وکاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی بازڕگانی ستڕاتیژیەتێک دابڕێژێت بۆ کەمکردنەوەی هەژاری بۆ پێنج ساڵی ئایندە.
    وتیشی کە تەوەری یەکەم چاوخشاندنەوەیەک لەخۆدەگرێت بۆ تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی.
    تەوەری دووەمیش ئەنجامدانی چاکسازیە لەبەشە خۆراکی مانگانە چونکە زۆر کەس بارودۆخی ئابووریان باشە وپێویستیان بەوبەشە خۆراکەنیە.
    هەروەها هنداوی جەختی لەوە کردەوە کە وەزارەتی پلاندانان گەورەترین ڕووپێوی ئابووری وکۆمەڵایەتی ئەنجام دەدات کەبەبەکارهێنانی دەرەنجامەکانی ئەو ڕووپێویە ستڕاتیژیەتێکی گرنگ بۆنەهێشتنی هەژاری ئەنجام دەدرێت.