بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ ناونوسینی هەژاران ڕاگەیاند.
لەوبارەیەوە وەزارەتی کار لە راگەیەندراوێکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ئاماژەی بەوەکردووە، "بە ڕێنمایی دادوەر " سالار عەبدولسەتار " وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی،دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ ناونوسینی هەژاران بەپێی یاسای پاراستن ژمارە( 11ی ساڵی 2014)دەست پێکرد .
راگەیەندراوەکە پشتڕاستی کردۆتەوە ، ، کە "فۆڕمەکە لەڕێگەی ئەو لینکەی خوارەوە بەخۆڕایی ٢٤ کاتژمێر بەردەست دەبێت، ھەروەھا لە ئەمڕۆ دووشەممە، تاوەکو ١١/٢٢ی ٢٠٢٢ بەردەوام دەبێت بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت ناویان تۆمار بکەن پێویستە داتای دروست پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی نەکەونە ژێر لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەی یاسایی .