بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانییە گشتیەکان وردەکاری نۆژەنکردنەوەی دوو ڕێگای سەرەکی باکوور و باشووری بەغدای ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگای نێوان بەغدا-کەرکوک گەورەترین پڕۆژەیە لەماوەی 30 ساڵدا.
"حسێن جاسم" بەڕێوەبەری گشتی بەشی ڕێگاوبان و پردەکان لە وەزارەت ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"گرنگترین ئەو پڕۆژانەی کە لە ئێستادا جێبەجێ دەکرێن، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگای بەغدا - کەرکوکە، کە " خەڵکی پارێزگاکانی باکوور بەدەستەوە دەناڵێنن یان کە لە پایتەخت و ناوچەکانی باشوورەوە بەرەو پارێزگاکانی باکوو دەرۆن توشی نارحەتی زۆر دەبن.
ئاماژەی بەوەشكرد"پرۆژەی رێگای بەغدا - كەركوك بە گەورەترین پرۆسەی نۆژەنكردنەوە دادەنرێت لە ماوەی زیاتر لە 30 ساڵدا کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەکەی ئەوانەوە ئەنجامدراوە، کە تیایدا 400 كیلۆمەتر بە یەك وەجبە جێبەجێدەکرێت، كە مەودایەكی زۆر گەورەیە بۆ ئەو جۆرە پڕۆژانە، بەبێ ئەوەی پارچە پارچەی بكات.
لە درێژەی قسەکانیدا ئەو بەرێوەبەرە وتی "ئامانج لەم پڕۆژەیە باشترکردنی رێگاوبانی ئەم ناوچە گرنگەیە، کە بەشدارە لە گواستنەوەی هاتوچۆی بازرگانی و گواستنەوەی گەشتیاران.
ووتیشی"پڕۆژهكانی تریش ههن كه پهیوهستن به نۆژهنكردنهوهی رێگاوبانهكان به تهواوی ، لهوانهش رێگای خێرا بهبهستنهوهی بهغدا و بهسره، كه به یهكێك له پرۆژه ستراتیژییهكان دادهنرێت، بهو پێیهی نزیكهی 350 كیلۆمهترمان له دووری 550 كیلۆمهتر جێبهجێکراوە.
ھەروەک ووتیشی"پڕۆژەی ڕێگای بەغدا - بەسرە نۆژەنکردنەوەی ڕیشەیی لەخۆدەگرێت و تەنها کاری چاککردنەوە نییە، ئەمەش بەمەبەستی گێڕانەوەی ڕێگاکە بۆ دۆخی سەرەتایی خۆی، جگە لە بەهێزکردنی هێماکانی هاتوچۆ و هەموو پێداویستییەکانی ڕێگاوبان بۆی.