بەغداد/INA
ئەمرۆ دووشەممە ،بەشی لێکۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاکی فیدراڵی ،لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە، کە "تیمی کاری بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی بەسرا مەلەف و تۆماری موڵکێکی خاوەندارێتی دەوڵەتی ئاشکراکردووە کە دەستکاری کراوە و ڕووبەرەکەی (8 )ئۆلکە ئاماژە بەوش دەکات کە موڵکەکە لە شوێنێکی ئیمتیازداردایە لە ناوەندی پارێزگاکە.
روونیشیکردۆتەوە کە ئەو موڵكە، بە بەها (2,000,000,000) دینار خەمڵێنراوە، بەناوی كەسانێكەوە تۆماركراوە بە سەرپێچی یاسا، هەرچەندە بەناوی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی بەسرایە و لەڕێگەی ئیستیملاکەوە تۆماركراوە.
لەلایەکی ترەوە بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "تیمی بەڕێوەبەرایەتییەکە دوو کارمەندی نەخۆشخانەی گشتی "فەیحایان" لە بەسرە دەستگیرکردووە، بەهۆی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلێکی حکومی (ئەمبولانس) بۆ گواستنەوەی حەبی دەروونی و ھۆشبەر و قەدەغە بەبێ بونی ڕەچەتەی پزیشکی کە (40) شریت لەم حەبانە لەناو ئۆتۆمبێلدا دەستی بەسەردا گیراوە.ھاوکات ئەمبولانسەکە لەلایەن تۆمەتبارانەوە بەکاردەهێنرا بۆ بازرگانیکردن بەو جۆرە حەبانەی کە ئاماژەی پێدراوە.