بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە "عەلی حەمید دلێمی" وەزیری پەروەردە ، رێنمایی ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی کرد، کە تاکە دەزگا کە دەسەڵاتی ڕاگەیاندنی تاقیکردنەوەکان و ئەنجامەکانی بۆ پۆلە تەواوکراوەکانی هەیە و ئەوەی پەیوەندی بە کاروبارەکانیانەوە هەیە لیژنەی هەمیشەییە بۆ تاقیکردنەوەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکانە .
دلێمی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە ڕایگەیاندووە" هیچ لایەنێك لە وەزارەتی پەروەردە بۆی نی یە بە نوێنەرایەتی ئەو لێدوان بدات.
"دلێمی" جەختی كردەوە " لە وەرگرتنی زانیارییەكان تەنھا لە كەناڵە فەرمییەكانی وەزارەتە . داواشی لە میدیاكان كرد هەواڵێك بڵاو نەكەنەوە كە لە سەرچاوە نافەرمییەكانەوە دێت، بۆ ئەوەی رێگری لە كاریگەری نەرێنی بکات لەسەر قوتابیان و خێزانەكانیان .