بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"مستەفا کازمی " سەرۆک وەزیران گەیشتە کۆماری میسری عەرەبی بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی پێنجەمی سەرکردەکان.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاندووە"لە لوتکەکەدا کۆمەڵێک بابەتی جێی بایەخی هەرێم تاوتوێ دەکرێت، لەوانە ئاسایشی ناوچەکە، هاوکاری هاوبەش، راوێژکردن لەسەر پرسە هاوبەشەکان و پیشەسازی.
بەیاننامەکە ئاماژهی بهوهشكرد،"سەركردەكان باس لە وزە و وەبەرهێنان و گۆڕانی كەشوهەواش دەكەن.