بەغدا و مۆسکۆ باس لە باجی کۆمپانیا ڕووسیەکان دەکەن کە لە عێراق کاردەکەن

ئابوری
  • 22-08-2022, 17:07
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ دووشەممە"مستەفا غالب موخیف" پارێزگاری بانکی ناوەندی و ئێلبروس کواتراشێڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە بەغدا، تاوتوێی باجی کۆمپانیا ڕووسییەکانیان کرد کە لە عێراق کاردەکەن.
    لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە،تیایدا ھاتووە "مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندی، پێشوازی لە "ئێلبروس کواتراشێڤ " باڵیۆزی ڕووسیا لە بەغدا کردووە. 
     ھەر لەبەیاننامەکەدا ھاتوە "باجی کۆمپانیا ڕووسییەکان لە بواری نەوتدا لە عێراق کاردەکەن تاوتوێ کرا .
    ھەروەک پارێزگاری بانک جەختی لەسەر پێویستی لێکۆڵینەوە لە چارەسەرە گونجاوەکان بۆ ئەمە کردەوە. 
     ھەر لە درێژەی قسەکانیدا بەرێوەبەری بانک وتی "هەوڵەکانی بانکی ناوەندی لە پێشخستنی گەشەپێدان و ئەو تەحەددایانەی کە ڕووبەڕووی کەرتی ئابووری عێراق دەبێتەوە و ڕەنگدانەوەی قەیرانە جیهانییەکانە.
     باڵیۆزی رووسیا ستایشی "ئەم هەوڵانەی کرد و هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ کەرتی بانکی عێراق خواست.