بەغدا /INA
شێخ "حەلیم فەتلاوی " بەڕێوەبەری نووسینگەی شەهیدی سەدر داوای کرد کەمتەرخەمی ڕووداوی قەتارەی" ئیمام عەلی " ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری بکرێت، هاوکات جەختی کردەوە لەسەر پێویستی دروست کردنی ئەو شوێنانە بە شێوەی مۆدێرن کە ڕێگاکان هاوتەریب بن لەگەڵ سروشتی زەوی و جوگرافیای مەزارگە و شوێنەوارەکان.
"فەتلاوی " کە لە میانی سەردانێکی مەیدانیدا ، بۆ شوێنی قەتارەی ئیمام عەلی کە بەمەبەستی زانینی هۆکاری داڕمانەکە بوو ، و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، بەدواداچونی بۆ کردوە
فەتلاوی داوای کرد "ئەو هۆکارە راستەقینانەی کە بوونە هۆی داڕمانی تەپۆڵکەکە ئاشکرا بکرێت و لایەنە پەیوەندی دار ڕەوانەی دادگا بکرێت و ئەنجامی لێکۆڵینەوەش دادپەروەرانە بێت و لەبەردەم ڕای گشتیدا .
ھاوکات نوێنەری سەدر پرسە و سەرەخۆشی لە کەس وکاری قوربانییەکان کرد و هاوسۆزی خۆی بۆیان دەربڕی.
جەختیشی كردەوە "بۆ پێدانی مافی لێپرسینەوە لە كەمتەرخەمیەكان بەجۆرێک کە خوێنی عێراقییەكان بەخەسار نەروات.
فەتلاوی راشیگەیاند " پێوسیتە حکومەت لە بەڕێوەبردنی مەزارگە مێژووییەکان و شوێنەوارەکان بخاتە دەستێکی تایبەتمەندەوە"
ھەروەک ئاماژەی بەوەشکرد "گرنگی دروستکردنی ئەو شوێنانە بە شێوازی مۆدێرن هاوتەریب بێت لەگەڵ سروشتی جوگرافیای مەزارەکان و شوێنەوارەکان.