بەغداد – ا ه ع داواكاری گشتی لە شاری هەولێر سكاڵا لە دژی ئەو كەسانە دەجوڵێنێت كە هێرشیان كردە سەر مامۆستایەكی بەتەمەن لە و شارە. ئەو داوایەش دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی هات لە تۆرە كۆمەڵایەتیەكان كە تیایدا دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەكانی شاری هەولێر هێرش دەكەنە سەر خۆپیشاندەرێكی ئەو شارە. ئەوەش لە كاتێكدایە خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە شارەكانی (هەولێر و سلێمانی و دهۆك) بەردەوامە و تیایدا داوا دەكەن مووچەی تەواویان پێبدرێت و كۆتایی بەو سیستمە بهێنرێت كە حكومەتی هەرێم ناوی پاشەكەوتی لێناوە.