بەغداد - INA
دەستەی گشتی گومرگ ئەمرۆ دووشەممە، دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر دەرمانی قاچاخی لە دەروازەی باکووری بەغدای ڕاگەیاند، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەو دەرمانانە لەکوردستانەوە هێنرابوون.
بەرێوەبەری گشتی دەستەی گومرگ شاکر زوبەیدی لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: بڕێکی زۆر دەرمانی قاچاخ لە دەروازەی باکوری بەغداد دەستی بەسەردا گیرا کە لە هەرێمی کوردستانەوە هێنرابوو، وتیشی: دەرمانەكان جۆراوجۆرن و ڕەزامەندییان وەرنەگرتووە.
رونیشیكردەوە: دەستبەسەرداگرتنی ماددە قاچاخەکان بەپێی یاسای گومرگ دەبیضت، و ئەم ئۆپەراسیۆنەش لەسەر بنەمای زانیاری پێشوتر لە پێکهاتەکانی ئێمە بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی گومرگ ئەنجام درا.
بەپێی راگەیەندراوەکە زوبەیدی جەختی لەوەکردۆتەوە کە "پێشێلکارییە گومرگییەکان و بەتایبەتی دەرمان و خواردن تاوانی ئەنقەستن کە دەبێتە هۆی ئەوەی ژیانی هاوڵاتیان بخاتە مەترسییەوە.
ئاماژەی بەوەشدا کە دەسەڵاتی دادوەری قسەی خۆی هەیە بۆ سەپاندنی زۆرترین سزا بەرامبەر ئەوانەی کە تێوەگلاون بە ئەنجامدانیی تاوانی قاچاخچێتی.