بەغداد - INA
دەزگای دژەتیرۆر ئەمرۆ دووشەممە زانیاری نوێی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی ئەم دواییەی ئەمنی لە بەرزاییەكانی هامرین ئاشکرا کرد، هاوکات تێبینی ئەوەی کرد کە بەڵگە دۆزراونەتەوە کە ڕێگاکانی پارەدانی چەتە تیرۆریستییەکان و پەیوەندییەکانیان نیشان دەدات.
سەباح نەعمان وتەبێژی دەزگاكە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: دەزگاكە بەردەوامە لە بەدواداچوونی پاشماوەکانی داعشی تیرۆریست و تێکدانی ئەو شوێنانەی کە تێیدا دەمێننەوە بەتایبەتی لە ناوچەکانی نزیک کەرکوک.
ئاشكراشیكرد: ئۆپەراسیۆنەکەی ئەم دواییە لە ناوچەی بەرزاییەكانی حەمرین لەسەر بنەمای هەوڵێکی هەواڵگریی پێشوتر و بەدواداچوونی جموجۆڵی تیرۆریستان بوو .
رونیشیكردەوە: هەماهەنگی هەواڵگری هەیە لە نێوان دەزگای دژە تیرۆر لەگەڵ دەزگای هەواڵگری فیدڕاڵی، فڕۆکەوانی ئاسمانی سوپا و هێزی ئاسمانی، کە زنجیرەیەک هێرشیان ئەنجام داوە.
راشیگەیاند: ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕووبەڕووبوونەوەكان بوونە هۆی کوژرانی سەرکردە دیارەکانی گروپە تیرۆریستییەکان کە ژمارەیان 6 تیرۆریستە و دیارترینیان بە بەڕێوەبەری گشتی كەرتی سەلاحەدین ئەبو مریەم ئەلقەحتانی ناودەبرێت، لە سەروی هەمویانەوە یەکێک لەفەرماندە مەیدانییەکانی لێپرسراوی ئۆپراسیۆنەکانی ڕێکخراوە تیرۆریستیەكە لەپارێزگاکە کە ئەفسەری پێشوی سوپاو ڕێکخەری گشتی و دارایی بوو لەم ناوچەیەدا.
وتیشی: تیرۆریستەکان بەرپرسیارن لە کوشتن و ڕفاندنەکانی ئەم دواییە، جەختی لەوە کردەوە: کۆمەڵێک بەڵگەنامە دۆزراوەتەوە کە لە دەزگای هەواڵگریی دژە تیرۆردا شیکراوەتەوە.