بەغداد - INA
فایق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمرۆ دووشەممە" تەئکیدیکردەوە لەسەر گرنگی گرتنە بەری چوارچێوەی دەستووری و یاسایی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی، و ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: کە دادگا بەهەمان دووری لە هەموانەوە دەوەستێت.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەمڕۆ فایق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری پێشوازی سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان موئەید لامی و کۆمەڵێک لەڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران كرد و باسی لە بەگرنگی ڕۆڵی ڕاگەیاندن كرد وەک دەسەڵاتی چوارەم لەدەرخستنی ڕاستییەکان.
زێدان تەئكیدی لەسەر گرنگی گرتنە بەری چوارچێوەی دەستووری و یاسایی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی ئێستا كردەوە، هەروەها باسی لە پێویستی پتەوکردنی متمانەی هاوڵاتیان بە دادگا كردەوە کە بە هەمان دووری لە هەموو کەسێکەوە وەستاوە، یاسا بەپێی دەستوور و یاسادانان لەسەر بنەمای بەڵگەو ڕاستییەکانی بەردەست جێبەجێ دەکرێت .
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: کەمپەینی ڕاگەیاندن دژی دەزگای دادوەری و فشارە سیاسییەکان، دادوەران لە درێژەدان بە کارەکەیان لە بەدیهێنانی ماف و بەپێی یاساکانیش لا نادات.
لە بەرامبەردا ئامادەبوان جەختیان لەسەر گرنگی ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری و ڕەهەندەکانی لە ململانێی سیاسی کردەوە چونکە گرنگترین پایەی کۆڵەکەکانی دەوڵەت لەسەری دادەمەزرێنن و شەرعییەتی لێی وەرگیراوە.